گرنگ

 گرنگ

حكومەتی عێراق، بەهۆی زۆری كەم و كوڕی لە ڕێی ئیمەیڵەوە لیستی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی گەڕاندەوە

2024-07-21

 

 

#بوار


وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراق، دوای كەمتر لە دوو كاتژمێر لیستی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی گەڕاندەوە بۆ وەزارەتی دارایی هەرێم و داوای لێكردوون كە كەم و كوڕییەكانی لیستەكە چاكبكەن ئینجا بینێرنەوە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق.

كەمێك پێش ئێستا وەزارەتی دارایی هەێم لە ڕاگەیاندراوێكیدا ئەوەی خستەڕوو كە بەیانی ئەمڕۆ لیستی موچەی مانگی تەمووزی بۆ حكومەتی عێراق ناردووە.

بەپێی ڕاگەیاندراوەكەی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم، لیستی موچەی فەرمانبەرانی مەدەنی و دەزگا ئەمنیی و سەربازییەكانی هەرێم لە ڕێی تیمی هونەری وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستانەوە ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی عێراق كراوە.

بەپێی بەدواداچوونەكانی بوار، دوای كەمتر لە دوو كاتژمێر وەزارەتی دارایی عێراق لیستی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی لە ڕێی ئیمەیلەوە گەڕاندووەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی و پێیان ڕاگەیاندوون كە پێویستە سەرجەم كەم و كوڕییەكانی لیستەكان چارەسەر بكرێت بە تایبەت لە لیستی موچەی هێزە ئەمنییەكان. ئینجا لیستەكەیان جارێكی دیكە بۆ ڕەوانە بكرێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color