بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ۱۳ حیزب ناوی خۆیان تۆمار کردووە بۆ بەشداری هەڵبژاردن و حەوت حزبی تر دوو هاوپەیمانێتیان دروستکردووە و بەشداری هەڵبژاردن دەکەن.
پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نشتیمانی کوردستان و جوڵانەوەی نەوەی نوێ و بزوتنەوەی گۆڕان و یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان و کۆمەڵی دادگەری کوردستان و ڕەوتی هەڵوێستی نشتیمانی و بەرەی گەل و پەیوەندی ئیسلامی کوردستان و بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان و هاوپەیمانی نشتیمانی و بەرەی تورکمانی عێراقی وەکو لیستی سەربەخۆی حزب بەشداری هەڵبژاردن دەکەن.
دوو هاوپەیمانی بەشداری هەڵبژاردن دەکەن کە هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان و هاوپەیمانی سەردەمن.
هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان لە لایەن شۆسیالیست و شیوعی و زەحمەتکێشانەوە دروستکراوە و هاوپەیمانی سەردەم لە لایەن عەبدوڵای حاجی مەحموود وەزیری شەهیدان و پارتی کرێکاران و ڕەنجدەران و پارتی پارێزگاران و یەکێتی نەتەوەی کوردستان دروستکراوە.
۱۲٤ کەس وەک تاک کاندید بەشداری هەڵبژاردن دەکەن کە ٨٥ کاندیدیان سەربەخۆن و ۳۹ کاندیدیان کاندیدی پێکهاتەکانن کە ۲۰ کاندیدی بۆ دوو کورسی تورکمانە لە هەولێر و سلێمانی و ۱۹ کاندیدی بۆ سێ کورسی مەسیحی لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک کێبڕکێ دەکەن.