#بوار
ئێوارەی ئەمڕۆ، ۲۱ی تەمووز، حیزبە کوردستانییەکانی کەرکوک لە بارەگای مەڵبەندی کۆمەڵی دادگەری کۆدەبنەوە و کۆونەوەکە لە سەر پرسی پارێزگار و پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکوک دەبێت.
بەپێی زانیاریەکانی بوار، کۆبونەوەکە لە سەر ئاستی کەسی یەکەمی ئۆرگانەکانی کەرکوک دەبێت و هەریەک لە ڕەوەند مەلا مەحموود بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی و محەمەد کەمال بەرپرسی لقی پارتی بەشدار دەبن. کۆبونەوەکە لەسەر داوای کۆمەڵی دادگەری و بزوتنەوەی گۆڕان ئەنجام دەدرێت و هەوڵی لێک نزیکبوونەوەی پارتی و یەکێتی لە پرسی حکومەتی خۆجێی کەرکوک دەدەن.
کۆبونەوی حیزبە کوردستانیەکانی کەرکوک لە کاتێکدایە دەبێت لە ماوەی بیست ڕۆژی داهاتودا حکومەتی خۆجێی کەرکوک دروست بکرێت و پارێزگارێکی نوێ بۆ کەرکوک هەڵببژێردرێت بەڵام پارتی و یەکێتی بەسەر دوو ئاڕاستەی جیاوازدا دابەشبوون و یەکێتی لەگەڵ کورسی مەسیحیەکان و بەشێک لەعەرەب لەهەوڵی ڕێکەوتندایە و پارتی لەگەڵ بەرەی تورکمانی و بەشێک لەعەرەب ڕێکەوتنی هەیە.
