گرنگ

بوار هۆکاری نەناردنی مووچەی پەرلەمان لەلایەن بەغداد ئاشکرا دەکات

2024-07-21

 
بوار هۆکاری نەناردنی مووچەی پەرلەمان لەلایەن بەغداد ئاشکرا دەکات
بوار،
ماوەی دوومانگە بەهۆی دامەزراندنی چوار کەس مووچەی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن بەغداد راگیراوە.
 
بەپێی زانیاری بەردەستی بوار، لەکاتی ناردنی لیستی مووچەی مانگی پێنج چوار کەس لە لیستی مووچەی پەرلەمان زیادکراون و دامەزرێنراون.
 
بوار زانیویەتی، بۆ مووچەی پێنج وەزارەتی دارایی لە بودجەی بەردەستی مووچەی مانگی پێنجی پەرلەمانی خەرجکردووە.
 
بۆ مانگی شەش بەهەمان شێوە بەغداد مووچەی پەرلەمانی نەنارد و دەڵێت، کاتێک پەرلەمان سەرۆکایەتی نەماوە چۆن دامەزراندن کراوە.
 
بۆ مانگی شەشیش بەهەمان شێوە بەغداد مووچەی پەرلەمانی نەناردووە بۆیە تا ئێستا مووچەی مانگی شەشی پەرلەمان خەرجنەکراوە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color