پارێزگاری هەولێر: هەندێک لایەن هۆکاری دروستبوونی لافاون
بوار،
پارێزگاری هەولێر دەڵێت، هه‌موو رێكارێكی یاسایی به‌رانبه‌ر ئه‌و لایه‌نانه دەگرینه‌به‌ر كه ده‌بنه هۆكاری دروستبوونی لافاو.
ئەم وتانەی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەمیانی کۆبوونەوەیەک بوو لەگەڵ هەریەک لە ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و محه‌مه‌د شوكری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و نوێنه‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران کە تایبه‌ت به ئاماده‌كارییه‌كانیی رێگریكردن له دروستبوونی لافاو له شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری به‌ڕێوه‌چوو کە ئەمڕۆ یەک شەممە بەڕێوەچوو.
پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد، رێکاری یاسایی بەرامنبەر هەموو ئەو لایەنانە دەگرینەبەر کە دەبنەهۆکاری لافاو لە هەولێر