بوار، تایبەت
بەپێی ئەو داتاو ئامارانەی دەست بوار كەوتووە، جیاوازییەكی زۆر لە ژمارەی میلاكی مووچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێم هەیە بەراورد بە مانگەكانی ڕابردوو، یەكێك لەو وەزارەتانەش ژمارەی میلاكی زیادیكردووە وەزارەتی پەروەردەیە بەوهۆیەشەوە ئەگەری زۆرە هاوشێوەی وەزارەتی كارەبا مووچەی وەزارەتی پەروەردەش ڕابگیرێت
بەپێی ئەو نوسراوانەی دەست بوار كەوتووە، جیاوازییەكی زۆر لە میلاكی مووچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هەیە، بەجۆرێك ژمارەی میلاكی زیادە لە نێوان هەردوو وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق زیاتر لە 42 هەزار میلاكە، یەكێك لەو وەزارەتانەشی كە بۆ ئەم مانگە ژمارەی میلاكی زیادیكردووە وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمە
ئاماژە بەوەشكراوە، زۆرترین زیادبوونی میلاك لە وەزارەتی پێشمەرگەیە كە زیاتر لە 21 هەزارە، واتە ژمارەی میلاك لە 114 هەزارەوە بۆتە 138 هەزار لە دوای ئەوانیش وەزارەتی پەروەردەیە كە خۆی لە زیاتر لە 4 هەزار فەرمانبەر دەبینێتەوە كە لە 154 هەزارەوە بۆتە 159 هەزار میلاك، ئەو زیاد بوونەی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ دامەرزاندنی ژمارەیەك لە پێشمەرگە لەسەر هێزەكانی یەكەی 70 و 80ی پێشمەرگە بەوهۆیشەوە لەمانگەكانی ڕابردوو مووچەكانیان ڕاگیراوە
هەر لە زانیارییەكانی بوار ئەوەشهاتووە، زیاد بوونی ژمارەی میلاكی وەزارەتی پەروەردە لە154 هەزارەوە بۆ 159 هەزار بۆ دامەزراندنی ژمارەیەك مامۆستای وانەبێژ دەگەرٍێتەوە بەشێوەیەكی نهێنی، بۆیە ئەگەری زۆرە بۆ مانگی حەوت هاوشێوەی وەزارەتی كارەبا و سەرۆكایەتی هەرێم مووچەی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمیش ڕابگیرێت