گرنگ

بەڕێوەبەری گومرگ و جێگرەکەی لەپۆستەکانیان لادران

2024-07-22

 
 
بوار،
بەڕێوەبەری گشتی گومرگی لە وەزارەتی دارایی و ئابووری و جێگرەکەی لە پۆستەکانیان لادران.
بەپێی زانیاری بەردەستی بوار، ساماڵ عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری گشتی گومرگ لەوەزارەتی دارایی و ئابووری و عەبدولقادر عەبدوڵا، جێگری بەڕێوەبەری گشتی لە پۆستەکانیان لادران.
 
بوار زانیویەتی، لە شوێنی بەڕێوەبەری گشتی گومرگ کەمال رەئوف لە دادگای گومرگی سلێمانی لە پشکی یەکێتی دانراوە و لە شوێنی جێگری بەڕێوەبەری گشتی جەوهەر مەحمود، بەڕێوەبەری گومرگی کۆمەڵگای حاجی ئۆمەران لە پشکی پارتی دانراوە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color