کاتی ناردنی مووچەی مانگی حەوت ئاشکرا کرا
بوار،
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، وردبینی لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ مانگی تەمموز لەلایەن دارایی عیراقەوە دەستیپێکردووە و لەگەڵ تەواوبوونی وردبینی بڕیاری خەرجکردنی مووچە دەدرێت.
د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، لەگەڵ ناردنی لیستی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ بەغدا، دارایی عێراق دەستی بە وردبینی لیستی مووچە کردووە و لەگەڵ تەواوبوونی وردبینی بڕیاری خەرجکردنی مووچە دەدرێت.
دەشڵێت:"نەک تەنها بۆ مووچەخۆرانی هەرێم، بەڵکو ئەرکی وەزارەتی داراییە مانگانە وردبینی لە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی عیراقیشدا بکات و پاش وردبینی بڕیاری خەرجکردنی دەدرێت و ئەو گرفتانەی لە لیستی مووچەخۆرانی هەرێمدا هەیە چارەسەربکرێت بە یەک میکانیزم لەگەڵ مووچەخۆرانی عیراق مانگانە مووچەکانیان پیدەدرێت"
راشیگەیاندووە، پارەی خانەنشینانی هەرێم دەبێتە داهاتی کۆتایی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق کە مانگانە 14 ملیار دینار دەبێت و دەشڵیت،"حکومەتی هەرێم سندوقی خانەنشینی نییە، بەڵام لێبڕینی خانەنشینەکانی کە مانگانە دەگاتە 14 ملیار دینار، گەڕاوەتەوە بۆ دارایی عێراق