بوار، تایبەت
بەنوسراوێك كە لەلایەن حكومەتی عێراقییەوە ئاراستەی حكومەتی هەرێم كراوە داواكراوە كە لەمەودا ناتوانن هیچ جۆرە فەرمانبەرێكی نوێ دابمەزرێنن تا ئەوكاتەی حكومەتی عێراقی ڕازی دەبێت یاخود لەساڵی نوێ بودجەی تایبەت بە دامەزراندن تەرخان دەكرێت پاشان حكومەتی هەرێم بەگوێرەی ئەو بودحە دەتوانێت فەرمانبەر دابمەزرینێت
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەستی بوار كەوتووە ئەوە خراوەتەڕوو، حكومەتی عێراق بە نوسراوێك حكومەتی هەرێمیان ئاگاداركردووەتەوە كە بەبێ ڕەزامەندی حكومەتی عێراق حكومەتی هەرێم بۆی نییە هیچ فەرمانرێكی نوێ چ لە كەرتی سەربازی یاخود شارستانی دابمەزرێنێت
ئاماژەبەوەشكراوە، حكومەتی عێراق حكومەتی هەرێمی ئاگاداركردووەتەوە بەهیچ جۆرێك دەستەڵاتی دامەزراندنی فەرمانبەری نوێی نییە چ لەكەرتی سەربازی یان شارستانی ئەگەر ڕەزامەندی حكومەتی عێراقی لەسەر نەبێت یاخود ساڵانە بودجەی تایبەت بۆ دامەزراندن تەرخان بكرێت پاشان حكومەتی هەرێم دەتوانێت فەرمانبەری نوێ دابمەزرێنێت
ڕاگرتنی دەستەڵاتی دامەزراندنی فەرمانبەری نوێ لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە دوای ئەوە دێت كە مانگانە لەگەڵ ناردنی لیستی نوێی مووچە بۆ بەغدا ژمارەی میلاكی فەرمانبەرانی هەرێم زیاد دەكات، ئەوەش وەزارەتی دارایی عێراقی نیگەران كردووە