گرنگ

سبەی مووچەی مانگی حوزەیرانی وەزارەتی کارەبا دابەش دەکرێت

2024-07-24

 
 
بوار، سبەی پێنج شەممە ( ٢٠٢٤/٧/٢٥ ) مووچەی مانگی حوزەیرانی وەزارەتی کارەبا لە داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی مانگی ئایار دابەش دەکرێت. وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم دەڵێت، وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ هیچ تەمویلێکی بۆ مووچەی مانگی ئایارو حوزەیرانی وەزارەتی کارەباو پەرلەمانی کوردستان نەناردووەو هەردوو مانگەکە لە داهاتی ناوخۆ دابین کراوە. ‌وەزارەتی دارایی و ئابووری دەشڵێت، بەردەوامین لەهەوڵەکانمان بۆ لابردنی ئاستەنگەکانی بەردەم مووچەی ئەو دوو دامەزراوەیە، بۆ ئەو مەبەستە لەهەماهەنگی و پەیوەندی بەردەوامدایە لەگەڵ تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی و وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color