مامۆستا دڵشاد میرانی، ئەندامی دەستەی داکۆکی لە مامۆستایانی ناڕازی لەلایەن داواکاری گشتییەوە سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە و ئەمرۆ لە سلێمانی دەستگیرکرا.
مامۆستا دڵشاد، هاوڕێی دڵشاد میرانی بە (بوار)ی راگەیاند "مامۆستا دڵشاد میرانی، لەلایەن داواکاری گشتییەوە سکاڵایەکی لەسەر بەرزکراوەتەوە بەتۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی و جنێوی بە حکومەتی هەرێم داوە و ئەمڕۆ لە سلێمانی بڕیاری (راگرتن)ی بۆ دەرچووە و دەستگیرکراوە، لە هەوڵداین بە کەفالەت ئازاد بکرێت، بەڵام جارێ نازانین ئازاد دەکرێت یان نا".
دڵشاد میرانی لە ساڵی رابردوو یەکێک بوو لەو مامۆستایانەی بەردەوام خۆپیشاندانیان لە دژی دواکەوتنی مووچە دەکرد.