ماوەی زیاتر لە شەش ڕۆژە بافڵ تاڵەبانی بە سەردانێکی ڕانەگەیاندراو لە شاری بەغدایە.
بەپێی زانیارییەکانی بوار، سەردانەکەی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی پەیوەندی بە گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکوک و ڕاگرتنی دەست بەکاربوونی بەرپرسانی حکومەتی خۆجێی پارێزگای موسڵەوە هەیە.
بەپێی زانیارییەکان، بۆ دەست نیشانکردنی بەرپرسانی حکومەتی خۆجێیی پارێزگای موسڵ و کەرکوک و دیالە فشارێکی گەورەی ئیقلیمی هەیەو بافڵ تاڵەبانی ترسی جێبەجێبوونی پیلانێکی هەیە لە دژی حیزبەکەی.