گرنگ

 گرنگ

بوار، گەشتێکی ڕانەگەیەندراوی مەسرور بازرانی بۆ بەریتانیا ئاشکرا دەکات

2024-07-25

 
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە گەشتێکی تایبەت لە وڵاتی بەریتانیایەو لە پەراوێزی گەشتەکەیدا چەند دیدارێکی سیاسی ئەنجامداوە.
بەپێی زانیارییەکانی بوار، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوو بە گەشتێکی خێزانی لە وڵاتی بەریتانیا بووەو لە پەڕاوێزی گەشتەکەیدا چەندین دیداری لەگەڵ بەرپرسانی هەڵبژێردراوی حکومەتی نوێی بەریتانیا ئەنجامداوە.
بەپێی زانیارییەکانی بوار، ئەنجام نەدانی کۆبونەوەی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم پەیوەندی بە گەشتەکەی مەسرور بارزانییەوە هەیە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color