هەر یەک لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکان و چەندین دیداری گرنگیان ئەنجامداوە.
لەسەرەتای مانگی تەمووز، قوباد تاڵەبانی بە گەشتێکی خێزانی سەردانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای کردوو لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردووش نێچیرڤان بارزانی لەسەر داوای بەرپرسانی ئەمریکی دوور لە چاوی میدیاکان بۆ چەند ڕۆژێک سەردانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای کردووە.
بەپێی زانیارییەکان، هەر یەک لە نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی بە شێوەیەکی نهێنی چەندین دیدارو کۆبونەوەی گرنگییان لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی ئەمریکی ئەنجامداوە.
بەپێی زانیارییەکانی بوار، ناوەڕۆکی کۆبونەوەکانی ئەو دوو بەرپرسەی یەکێتی و پارتی پەیوەندی بە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغداو پەیوەندییە ئیقلییمییەکانی هەرێم لەگەڵ هەر یەک لە تورکیاو ئێرانەوە هەبووە.