بوار، تایبەت
ماوەی زیاتر لە ساڵێكە بە ناوی ئەنجامدانی چاكسازی بە بڕیارێك ئەو مینحە داراییەی، كە بڕەكەی 400هەزار دیناربوو بۆ بریندارانی چەكی كیمیایی هەلەبجە بڕدرابوویەوە پێیان نادرێت، بەوتی بریندارانی چەكی كیمیایی ئەو پارەیەی وەریان دەگرت هەمووی بۆ كڕینی دەرمان و چارەسەری پزیشكی بەكاریاندەهێنا بەڵام حكومەت ئەوەی پێڕەوا نەبینین.
لەیلا محەمەد، یەكێك لە بریندارانی چەكی كیمیایی هەڵەبجە بە بواری ڕاگەیاند: تائێستا هیچ یاسایەك نییە بۆ پاراستنی ماف و ئیمتیازاتەكانی بریندارانی چەكی كیمیایی ئەمەش وایكردووە كە بەردەوام لە دۆخێكی خراپدابین، لەو چوارچیوەیەشدا بەناوی چاكسازییەوە ئەو بەركەوتوانەی موچەی دیكەیان ھەیە مینحەكانیان ڕاگیراوە، بەبێ لەبەرچاوگرتنی ئەوەی ئەم بەركەوتوانە ئەو مینحەیەی وەرمان دەگرت بۆ كڕینی دەرمان و پێداویستی پزیشكی بەكارمان دەهێنا.
ئاماژەی بەوەشكرد، پێدانی ئەو مینحەیەی ماوەی ساڵێكە ڕاگیراوە لەكاتێكدا بریندارانی چەكی كیمیایی بەردەوام پێویستییان بەچارەسەر هەیە، ئەوە سەرەڕای ئەوەی دەیان برینداری دیكە پیویستییان بە چارەسەری بە پەلە هەیە پێویستە رەوانەی دەرەوەی هەرێم بكرێن بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر و ئەنجامدانی نەشتەرگەری چاندنی گلێنەی چاو
ئەو بریندارەی چەكی كیمیایی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، ئەو بریندارانەی كە مینحەمان هەبوو ژمارەمان 339 برینداری چەكی كیمیاییە و پێشر مانگانە بڕی 400 هەزار دینارمان وەك مینحە وەردەگرت، بەڵام ئەوە بۆماوەی ساڵێك زیاترە بە بڕیارێكی حكومەتی هەرێم پێدانی ئەو مینحەیە بە بریندارانی چەكی كیمیایی ڕاگیراوە چەندین جاریش لایەنە پەیوەندیدارەكان بەڵێنیان پێداویسن بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەیە بەڵام تەنها قسە بووە