بوار، تایبه‌ت
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار به‌ر له ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان له مانگى ئه‌یلولى ئه‌مساڵ مه‌سرور بارزانى به‌ردى بناغه‌ى گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى له هه‌ولێر راده‌گه‌یه‌نێت به‌مه‌ش كێشه‌ى كه‌مى ئاوی له هه‌ولێر چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، وابڕیاره له مانگى ئه‌یلولى ئه‌مساڵ مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پڕۆژه‌ى دروستكردنى ئیفراز 3 بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كه‌م ئاوى له هه‌ولێر راده‌گه‌یه‌نێت.
بوار زانیویه‌تى، دروستكردنى پڕۆژه‌ى ئیفراز 3 به هاوكارى هێمن گروپ دەبێت و له لایه‌ن سه‌رمایه‌دا خالد خۆشناو ئه‌نجامده‌درێت. تێچووى پڕۆژه‌كه‌ش زیاتر له 600 ملیۆن دۆلارى ئه‌مه‌ریكییه.
هه‌ربه‌پێى زانیارییه‌كان، پڕۆژه‌كه له ماوه‌ى شه‌ش مانگدا ته‌واوده‌كرێت بۆ هاوینى ساڵى 2025 گرفتى كه‌م ئاوى له هه‌ولێر نامێنێت و زیاتر له 5 هه‌زار كرێكار كار له پڕۆژه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.