گرنگ

 گرنگ

محەمەد شیاع سودانی، شکست بە ڕێکەوتنی پارتی و بەرەی تورکمانی و خەمیس خەنجەر دەهێنێت

2024-07-27

 


#بوار 
سەرۆک وەزیرانی عێراق شکست بە ڕێککەوتنێکی پارتی و بەرڵی تورکمانی و خەمیس خەنجەر دەهێنێت.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ماوەی هەفتەیەکە لە بەغداد دوور لە چاوی ڕاگەیاندن بەجیا چەندین کۆبونەوەی لەسەر پرسی کەرکوک ئەنجامداوە و هۆشداری داوە کە ڕێگە بەڕێکەوتن و هاوپەیمانێتی جەمسەری تورکیا لە کەرکوک نادرێت. کە لەنێوان پارتی و بەرەی تورکمانی و حزبی سیادەی خەمیس خەنجەر ئەنجام دراوە.

سودانی لە کۆبونەوەکانی بە نوێنەرانی عەرەب و تورکمان و سەرکردایەتی بەرەی تورکمانی و حزبی سیادەی ووتوە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا لە کەرکوک دەسکەوتێکی گەورە بووە و ڕێگە نادەن دوای هەڵبژاردن سەقامگیری بشێوێت و لایەنێک (یەکێتی) بکرێتە دەرەوەی ڕێکەوتن کە زۆرترین دەنگی بەدەست هێناوە. دەبێت ڕێکەوتنەکان بەپێی دەرئەنجامی هەڵبژاردن بێت.

سودانی هۆشداری بە لایەنی عەرەبی و تورکمانی داوە ئەگەر بەشێک لە کورد (پارتی) لەناو ڕێکەوتنەکە بن، بەڵام نوێنەری مەسیحیەکان بەشێک نەبێت لەو ڕێکەوتنە ئەوا بە پێی یاسا بە ڕێکەوتن هەژمار ناکرێت. چونکە یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکان ئەوەی چەسپاندووە هەموو پێکهاتەکان بەشداری ئیدارە بکەن.

سودانی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە دیدارەکانی هانی لایەنە عەرەبییەکانی داوە بۆ گفتوگۆ کردن لەگەڵ یەکێتی و داوای کردووە لەو ماوەیەی لەبەردەستدایە تا ۱۱ی ئاب ڕێکبکەون و ئەگەر ڕێکەوتن ئەنجام نەدرێت ناچار دەبێت دەستوەردان بکات و کەسێک ڕاسپێرێت بۆ سەرپەرشتی ئیدارەی کەرکوک.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color