گرنگ

 گرنگ

بەهۆی هێرشەکانی سەر کۆرمۆر، هێزی حەشدی تورکمانی هەڵوەشێنرایەوە

2024-07-27

 


#بوار 
بەهۆی هێرشە موشەکییەکانی ماوەی ڕابردووی سەر کێڵگەی کۆرمۆڕ، بڕیاری هەڵوەشانەوەی حەشدی تورکمانی دراوە.

بە پێی بڕیارێکی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان و دەستەی حەشدی شەعبی بڕیاری لادانی ئەبو ڕەزا نەجاڕ لە فەرماندەی میحوەری باکوری حەشدی شەعبی دراو و بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی هێزی تورکمان لەناو حەشد دراو دابەش دەکرێن بەسەر لیواو یەکە سەربازیەکانی حەشدی شەعبی لە پارێزگاکانی کەرکوک و دیالە و سەڵاحەدین.

ناوەڕۆکی بڕیارەکە بریتییە لە هەڵوەشانەوەی فەرماندەیی میحوەری باکوری حەشدی شەعبی کە بە شێکی زۆری سنوری پارێزگای کەرکوک و سەڵاحەدین دەگرێتەوەو چەند هێزێکی تورکمانی حەشدی شەعبی لە چوارچێوەی سێ لیواو چەند فەوجێک لە ژێر یەک فەرماندەیی ئۆپراسیۆندان و بە هێزی تورکمان ناو دەبرێن.

میحوەری باکور دەسەڵاتداری تەواوەتی قەزاکانی دووز و ئامرلی و بەلەد و بەشێک لە خوارووی کەرکوک بوون. دوای هێرشەکانی سەر کێڵگەی کۆرمۆر لیژنەیەک لەلایەن سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە پێکهێنرا بۆ پێداچوونەوەی هێزە ئەمنیەکان لە قەزای دووز و لەسەر ڕاسپاردەی لیژنەکە هێزی تورکمانی حەشد هەڵدەوەشێنرێتەوە و ڕۆڵی سوپاو پۆلیس لە قەزای دووز زیاتر دەکرێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color