گرنگ

حکومەتی هەرێم بە پێی ژمارەی دانیشتوان کارەبا بە پارێزگاکان نادات

2024-07-31

 

#بوار وەزارەتی کارەبای هەرێم بڕی کارەبای بەرهەم هاتوو بەڕێژەیەک دابەش دەکات بەسەر پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکاندا کە ژمارەی دانیشتوان لەبەرچاو نەگیراوەو پارێزگای سلێمانی لە چاو ڕێژەی دانیشتوان کارەبای کەمتری پێ دەدرێت. کۆی کارەبای بەرهەمهێنراو ٤۲.۳ لەسەدی بۆ پارێزگای هەولێر و ۲٤.٥ لەسەدی بۆ پارێزگای دهۆک و ۳۳.۲ لەسەد دەدرێتە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە. لەو بڕەی بۆ سلێمانی و هەڵەبجە دیاری کراوە ۲٨.٥ لەسەدی بۆ پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجەو ئیدارەی ڕاپەڕینە و بڕی ٤.۷ لەسەد بۆ گەرمیان تەرخانکراوە. بەپێی ژمارەی دانیشتوان پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە نزیکەی ٤۱ لەسەدی هەرێمی کوردستان پێک دێنن بەڵام ۳۳ لەسەدی کارەبای هەرێمیان بۆ تەرخانکراوە .

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color