گرنگ

عەتا سەراوی ئازادکرا

2024-08-01

 
عەتا سەراوی ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتی دوای دەستگیرکرانی بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک، درەنگانی شەوی ڕابردوو ئازاد کراوە.
عەتا سەراوی لە کاتی گەڕانەوەی لە وڵاتی سوید لە فڕۆکەخانەی سلێمانی لە لایەن هێزەکانی ئۆپڕاسیۆنی ئاسایش دەستگیرکرا.
بەپێی زانیارییەکان، تۆمەتی ئەوە ئاڕاستەی عەتا سەراوی کرابوو کە لە ماوەی ڕابردوو خۆی ئۆتۆمبێلەکەی خۆی تەقاندووەتەوەو کەس و کارەکەشی ئەو تۆمەتەیان ڕەتکردەوە.
پێشڕەو عەتا سەراوی، بە بواری ڕاگەیاند کە درەنگانی شەوی ڕابردوو باوکی ئازاد کراوە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color