گرنگ

بەرپرسێکی دیاری گۆڕان: هەتا زوتر لەحکومەت بێینە دەرەوە باشترە

2024-08-01

 
#بوار بەرپرسێکی دیاری بزووتنەوەی گۆڕان جەخت لە کشانەوەیان لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم دەکات و دەڵێت، هەتا زووتر بێنە دەرەوە لە حکومەت باشترە. چۆمان محەمەد، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی و سەرۆکی لیستی گۆڕان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە بازنەی سلێمانی لە چاوپێکەوتنێکی بوار رایگەیاند "لەم کابینەیەدا موەفەق نەبووین، ئەوەی لە جێبەجێکردنی کارنامەکەدا کە بۆی چووین لە وەدەرنانی دەستی حیزب و رووبەڕووبونەوەی گەندەڵی و ئەنجامدانی چاکسازی و چەسپاندنی لامەرکەزیەت". هەروەها وتی "کابینەکە ساڵێک بەسەر وادەی یاساییدا تێپەڕیوە، تازە سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران دێت و باسی شۆڕ کردنەوەی دەسەڵات بۆ پارێزگای سلێمانی دەکات، ئەی ماوەی رابردو بۆ نەتانکرد، بۆیە لە وێنە گەورەکەدا کە ئەو کێشانە هەبوون ئێمە بە ئاگری پارتی و یەکێتی سووتاوین". سەبارەت بەوەی لە سەرەتای ئەمساڵ باسی کشانەوەیان لە حکومەت کرد، بۆچی بریاریان نەدا، چۆمان محەمەد دەڵێت "وەک خۆم پێموایە تا رۆژێک زووتر لە حکومەت بێینە دەرەوە باشترە، چونکە قورسایی ئێمە خەڵکە، بەڵام رەنگە بۆ ئەوەش پاساو هەبێت".
09:09 AM
 
 
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color