گرنگ

سوودانی لەگەڵ لیستی پارتی و یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک باسی چیکرد؟

2024-08-03

 

#بوار ئێوارەی ئەمڕۆ محەمەد شەیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەجیا لەگەڵ هەر یەک لە لیستەکانی پارتی و یەکێتی و بابلیۆن لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کۆبۆوە. سودانی لە کۆبونەوەکانیدا لەگەڵ ئەو دوو حیزبە تاکیدی لەوە کردووەتەوە کە دەبێت بەر لە ١١ی ئاب، دابەشکردنی پۆستەکانی ئیدارەی خۆجێی کەرکوک یەکلایی بکرێتەوەو بەر لەو وادەیە سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگاو پارێزگاری کەرکوک هەڵببژێردرێت. سودانی تاکیدی لەوە کردووەتەوە بەو پێیەی کەرکوک تایبەتمەندی خۆی هەیە بۆیە نایانەوێت هیچ هێزێک کە کورسی هەبێت لە ئەنجومەنی پارێزگا لە دەرەوەی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکوک بێت. بەپێی زانیارییەکان، سودانی لە کۆبونەوەکانیدا لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا ئەوەی خستووەتەڕوو کە لە دابەشکردنی پۆستەکانی کەرکوک دەبێت ڕەچاوی عورفی هەڵبژاردنی پارێزگار لەشارەکانی دیکەی عێراق بکرێت و پۆستی پارێزگاری کەرکوک بۆ لیستی براوە دەبێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color