#بوار
هێزێکی تایبەتی ئەمریکا شەوی ڕابردوو گەڕانەوە بۆ کەرکوک.
درەنگانی شەوی ڕابردوو، هێزێکی ئەمەریکی کە پێکهاتووە لە ٦۰ سەرباز و پلەداری سوپای ئەمەریکا گەیشتنە سەربازگەی K1 لە نزیک شاری کەرکوک.
بەپێی زانیاریەکانی بوار، هێزەکەی ئەمەریکا یەکەیەکی ڕاهێنراوی تایبەتە بە ئۆپراسیۆنی کتوپڕو لەناکاو. بڕیارە بەهاوبەشی لەگەڵ دژەتیرۆری عێراق و هەرێم چەند ئۆپراسیۆنێک لە سنوری قەزای حەویجە و ناوچەکانی وادی شای و زغیتۆن و چەمی ڕۆخانە ئەنجام بدەن.
هاتنی هێزەکە پەیوەندی بە پەرەسەندنە ئەمنییەکانی ئەم دوایەوە هەیە کە جموجوڵی چەکداری لە ناوچەکانی خوارو و ڕۆژئاوای کەرکوک زیادی کردووە.
هێزەکەی ئەمەریکا لە بنکەی K1 دەمێننەوە تا ئەوکاتەی ئۆپراسیۆنەکان ئەنجام دەدەن و لە بنکەکە هەماهەنگی لەگەڵ ژووری ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە دەکات کە بارەگاکەی لەناو هەمان بنکەیە و هەشت ئەفسەری پێشمەرگە ئەندامی ژوورەکەن.