#بوار حکومەتی عێراق موچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێم بە پبی بایۆمەتری دەنێرێت و ئەوەی بایۆمەتری نەبێت موچەی بۆ نانێردرێت. وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاریداوە بایۆمەتری هەرێم بکاتە بنەمای وردبینی لە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و هەر فەرمانبەر و مووچە خۆرێک بایۆمەتری نەبێت مووچەی مانگی حەوتی بۆ نانێردرێت تا بایۆمەتری ئەنجام دەدات. بەپێی زانیاریەکانی بوار، بەغدا وردبینی لە بایۆمەتری فەرمانبەران و مووچە خۆران دەکات و دەیەوێت دڵنیابێتەوە لە نەبوونی خەڵکی بیانی لەناو لیستی مووچەی هەرێم بەتایبەت لە ناو لیستی هێزە ئەمنییەکان و ژمارەیەک لە مووچە خۆران بەتایبەت لە هێزە ئەمنیەکان کێشەیان لەبایۆمەتری هەیەو تۆمار نەکراون بەتایبەت ئەوانەی لە ئەمساڵدا دامەزراون و بەشێک لە مووچە خۆران دووجار تۆمارکراون لە سیستەمی بایۆمەتری و بریتین لەوانەی فەرمانبەرن و لەهەمانکاتدا واریسی شەهید و ئەنفال و خانەنشینن و ئەوەش بەپێی یاسا ڕێگا پێدراوە. وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی ئەو کەسانە خەرج ناکات کە بایۆمەتریان نییەو پێویستە لە ماوەی مانگێکدا خۆیان لە سیستەمی بایۆمەتری تۆمار بکەن تا مووچەیان بۆ خەرج بکرێت.