لەسەر پرسی پارێزگاری کەرکوک پارتی عەرەب و تورکمانی بانگێشتی هەولێر کردووە پێشنیاری پارێزگار لە دوو ساڵی یەکەم بۆ عەرەب دەکرێت#بواربەشێک لە فراکسیۆنە عەرەبیەکان بەسەرۆکایەتی ڕاکان جبووری و فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە سەر بانگێشتی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی هەولێریان کردووەو لەگەڵ پارتی لە کۆبونەتەوە.
بەپێی زانیاریەکانی بوار، بەرەی پارتی و خەمیس خەنجەر و بەرەی تورکمانی دەیانەوێت بەهەر نرخێک بێت پۆستی پارێزگار بۆ یەکێتی نەبێت و خۆیان پارێزگارێک بۆ کەرکوک هەڵبژێرن.
بوار زانیویەتی ئۆفەری گەورە خراوەتە بەردەم لایەنە عەرەبییەکان تا چەند ئەندامێکی فراکسیۆنەکانیان لە یەکێتی دوور بخەنەوە.
بەپێی زانیارییەکان، ڕێکەوتنی پێشووی نێوان بەشێک لە عەرەب و تورکمان و پارتی گۆڕانکاری تێدا کراوەو پارتی و بەرەی تورکمانی پێشنیاریان کردووە دوو ساڵی یەکەم پۆستی پارێزگار بدرێت بە عەرەب و ساڵ و نیوی کۆتای لەنێوان پارتی وتورکمان دابەش بکرێت.