گرنگ

راکان جبووری: لە کەرکوک خیانەت لە پێکهاتەی عەرەبی کراوە

2024-08-11

 
#بوار راکان جبووری، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک و پارێزگاری بەوەکالەتی پێشوو لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا دەڵێ خیانەت لە پێکهاتەی عەرەبی لە کەرکووک کراوە. وتەکانی راکان جبووری لەکاتێکدان شەوی رابردوو لە بەغدا نۆ ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک (پێنج یەکێتی، یەک کریستیان و سێ عەرەب) کۆبوونەوە و پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکیان دیاری کرد. راکان جبووری لە بەشێکی وتەکانیدا دەڵێ کۆبوونەوەکە یاسایی نەبووە، لەبەرئەوەی داوای ئامادەبوون لە بەتەمەنترین ئەندامی ئەنجوومەنەکە نەکرا، بانگهێشتەکە لەڕێگەی راگەیاندنەکانەوە بووە لە رۆژی پشوو و لەلایەن یەک لیستەوە بووە. هەروەها دەڵێ "ئاگادارنەکراوینەتەوە لەو کۆبوونەوەیە، کۆبوونەوەکەش لە دەرەوەی پارێزگا بووە لەکاتێکدا هیچ رێگرییەکی ئەمنی و یاسایی نەبووە بۆ ئەوەی لە نێوەوەی پارێزگاکە بکرێت."
 
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color