# بوار
رێكارەكانی پێدانی دۆلار بە گەشتیاران گۆڕانكاریی تێدا كراوە و لە نێو فڕۆكەخانەكانی هەولێر و سلێمانی هاوشێوەى شارەکانى عێراق دۆلار بە نرخی فەرمی دەدرێتە گەشتیاران."
عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاند،"بۆ پێدانی دۆلار بە نرخی فەرمی بە گەشتیاران، گۆڕانكاریی زۆر كراوە، تا دوای مۆری ڕۆیشتن لە فڕۆكەخانە، دۆلار نادرێت بە گەشتیاران."
ئاماژەی بەوەش داوە،"پرۆسەكە چەند ڕۆژێك لەمەوبەر دەستی پێكردووە، بەڵام بە گشتی زۆر بەئاسانی بەڕێوە دەچێت، لە فڕۆكەخانەكاندا تیم هەیە بۆ چاودێریكردنی پرۆسەكە و بەدواداچوونی راستی و دروستیی ئەو بڕە دۆلارەی دەدرێت."
باسی لەوەش كردووە،"ڕێكارەكان دەستیان پێكردووە بۆئەوەی دۆلار بە نرخی فەرمی لە فڕۆكەخانەكانی هەولێر و سلێمانی و كەركوك بدرێـت بە گەشتیاران."
جێگەی باسە، لە فڕۆكەخانەكاندا بڕی سێ هەزار دۆلاری ئەمریكی بە نرخی فەڕمیی ، واتا (1320) دیناری عێراقی بۆ هەر دۆلارێك دەدرێتە گەشتیاران.