گرنگ

موهەیمن حەمدانی: ڕاکان جبوری داوای پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی لە یەکێتی کردووە و یەکێتی ڕەتیکردەوە

2024-08-12

 

#بوار

موهەیمەن حەمدانی، پەرلەمانتاری عەرەبی کەرکوک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ئاشکرای کردووە بەڵگەی هەیە و لە میدیاکان دەیخاتەڕوو کە خالید مەفرەجی بەرپرسی لقی کەرکوکی حزبی سیادە داوای لە یەکێتی کردووە گفتوگۆ بکەن بۆ دروستکردنی حکومەتی خۆجێی و دانوستانەکانیان لەگەڵ لایەنە عەرەبیەکانی تر ڕابگرن. ڕاکان جبوری کاندیدیان بێت بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەن. موهەیمەن حەمدانی، وەڵامی یەکێتی ئاشکرا نەکردووە بەڵام بەپێی زانیاریەکانی بوار داواکەی خالید مەفرەجی لە دوا ساتەکانی دانوستانی یەکێتی و لایەنە عەرەبیەکانی تر بووە و پاش بێ ئومێد بوونی ڕاکان جبوری هاتووە لە کۆبونەوەکەی پیرمام کە بەرەی تورکمانی و حزبی سیادەی خەمیس خەنجەر و پارتی نەیانتوانی زۆرینەی ئەنجومەن کۆبکەنەوە. یەکێتی لەبەردوو هۆکار داواکەی خالید مەفرەجی و ڕاکان جبووری ڕەت کردووەتەوە کە یەکەمیان ڕەت کردنەوەی ڕاکان بووە لەلایەن شەقامی کوردییەوە بەو پێیەی لە حەوت ساڵی ڕابردوو پۆستەکەی بۆ دژایەتی کورد بەکارهێناوەو. دووەمیان ڤیتۆی بەشێک لەلایەنە عەرەبیەکان کە دانوستانیان لەگەڵ یەکێتی هەبووە لەسەر ڕاکان جبووری و ڕەتیان کردووەتەوە جارێکی تر پۆستی باڵای پێ بدرێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color