#بوار مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردشتان بۆچی دوواکەوتووە ؟ ١- بە پێ ی یاساو رێنماییەکان دیوانی چاودێری دارایی پێداچوونەوە بە خەرجی دەوڵەت دەکات بۆ ھەموو مانگەکانی یەک ھەتا مانگی شەشی ٢٠٢٤ ( خەرجی نیو ساڵ) بەوانەی ھەریمی کوردستانیشەوە، ٢- پێداچوونەوەکە بەردەوامە، وەزارەتی دارایی / فەرمانگەی موازنە ھەوڵی تەواو ئەدن بۆ تەواوکردنی پێداچوونەوەکان لە کەمترین ماوەدا و داواکردن لە فەرمانگەی ژمێریاری بۆ خەرج کردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم. ٣- گرنگە وەزارەتی دارایی ھەرێم بە زووترین کات لیستی مووچەی مانگی ھەشت رەوانەی وەزارەتی دارایی فیدراڵی بکات، بەتەواوبوونی پێداچوونەوەی مانگەکانی پێشوو، لە مانگەکانی داھاتوو مووچەی ھەرێم دواناکەوێت. ٤- وەزارەتی دارایی فیدراڵی ھەموو جوھدێک دەکات بە ھەماھەنگی لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی کارە ئیدارێکان تەواو بکات و مووچە بنێرێت. ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەر ھیچ کێشەو گرفتێکی نییەو و دەنێردرێت و لە مانگەکانی داھاتوو کێشەی نابێت. مسعود حيدر بريكارى وەزارەتی دارایی فیدراڵی ٢٠٢٤/٨/١٢