فەرهەنگ تاهیر گۆمەشینی بەو قسە کوردانەیی یەشار کەمال دەست پێ دەکەم لە لەلایەن زۆربەی سیاسیەکان کوردەکانی باشور دەگوترێتەوە دەست پێ دەکەم کە ووتراوەتەوە. خراپترین پحکومڕانی کورد لە باشترین حکومرانی عەرەب باشترە!!! دۆز و دۆخی کورد هەورازو نشێوی زۆری دی! سەرکەوتن و شکست و نشووستی بینی بەرەو پێش و بەرەو دواوەشی زۆر بینی! زۆر ناگەرێمەوە دواوە ، وەلی لە مستەفا بارزانی نەمر دەست پێدەکەم کە ئەو ئامادەی سازش و تەنازوول نەبوو لە هەموو دانوستاندنەکان ، هۆکار ( کەرکووک) بوو. رەحمەتی سەرۆک مامجەلالیش ئامادەی هیچ سازش و تەنازوولێک نەبوو، هەر کەرکووک و هەر کەرکووک بوو. نوقتە سەری دێڕ… لەچەند قۆناخێک کورد کەرکووکی وەدەست خست بەڵام بەداخەوە نەیتوانی وەبەرهێنی سەرکەوتوو بێت لە نەخشەڕێگای تازەو پێشگری گۆرینی هەم دیمۆگرافیای شارەکەو کۆی ناوچەکان ، هەمیش نەیتوانی ببێ بە هەوێنی دروستکەری ئەو دۆخەی کە پێکهاتە جیاوازەکان و ڕاجیاوازەکان بگەیەنێتە ئەو قەناعەتەی کە کورد بەتەنگەوەی پێکەوە ژیان و رێز گرتنە لە تەواوی ئەو وێنە گەورەو جوانەی کە پێی ئەووترێ : ( عیراقی بچووک) ئەم پێشهاتە تازەیە دەرفەتێکی هەرە زێڕین و ڕووناکە تکایە بە بەدەردی قۆناخەکابی تر نەبردرێ و لە هیچ کات وەک ئیستا گرنگتر نیە کە کوردانە: بنووسین، شت بڵێین بیربکەینەوە دەردەشەو گفتووگۆ بکەین. دۆخێکە رەنگە خوای گەرورە هێنابێتیە بەردەم کورد و گەل و هەمووان بۆیە: سەرکردایەتی کورد بەتایبەت پارتی ئینجا یەکێتی دەبێ یەک شتی زۆر سادە بکەن ئەویش پێشنیارو تکاو داوا دەکەم _ جەنابی کاک مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، دوای تەواو بوونی رێکارە یاسایی و کارگێریەکان یەکەمین کەس بێت پیرۆزبایی لە پارێزگاری کەرکووک بکات.. _وەڵامدانەوەکەی جەنابی بارزانی با گەشتر و جوانتر بێت لەلایەن جەنابی کاک بافڵ و یەکێتیەوە، ببێتە درگایەکی تازە و لاپەڕەی تازەی کارکردن و پێکەوەیی بۆ ڕەواندنەوەی ترس و ئەگەرە نەخوازراوو پێشهاتە خراپەکان . ئەگەر وامان نەکرد ئەوە دوا تیرە گەلۆ چونکە ئۆبالی خراپی ئایندەی کوردستان هەموان لێ ی بەرپرسن بە تایبەت سەرە سیاسیە گەورەکان.