گرنگ

بەهۆی بەربڵاوی نەخۆشیەکەوە تەندروستیى جیهانی بارى لەناکاوى راگەیاند

2024-08-15

 

 رێکخراوى تەندروستیى جیهانی بەهۆى پەتاى ئاوڵەى مەیمون بارى لەناکاوى جیهانیی راگەیاندکە لە ماوەی ساڵێکدا نەخۆشیەکە لەسەدا 160% زیادیکردووە. تێدرۆس ئەدهانۆم، سەرۆکى رێکخراوى تەندروستیى جیهانی لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەوانیدا وتى، " لیژنەى فریاگوزاریى رێکخراوەکە کۆبوونەتەوە و بۆچوونى خۆیان لەبارەى ئاوڵەى مەیموونەوە پێگوتووم"کە مەبەست کەمکردنەوە و رێگرتن لە مەترسی پەتای مەیمون کە بەشێکی زۆر لەوڵاتانی ئەفریقای هەراسان کردووە. ئاماژەى بەوەشکرد، "بارودۆخەکە لەناکاوى تەندروستیى جیهانییە و بووەتە جێگەى نیگەرانیى نێودەوڵەتى، بۆیە منیش ئەو ئامۆژگارییەم قبوڵکرد". ئەدهانۆم لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا باسى لەوەکرد، بەراورد بە ساڵى رابردوو ئاوڵەى مەیمون 160% زیادیکردووە. پەتای مەیمون، نەخۆشییەکی ڤایرۆسی گوازراوەیە کە لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، بەهۆی بەریەککەوتنی راستەوخۆشەوە لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە. بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش، ئازاری ماسولکە و دەرکەوتنی برین لەسەر پێست لە گرنگترین نیشانەکانی ئەو نەخۆشییەیە

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color