بوار زانیاری گرنگ لەسەر ڕووداوەكەی قۆپی قەرەداغ بلاودەكاتەوە
بوار، تایبەت
دوای ئەوەی ڕۆژی هەینی 9/8/2024 دوو كارمەندی ئاسایش لە دەربەندی گاور لەقەرەداغ لەئەنجامی دەستڕێژی تەقەی چەند چەكدارێك گیانیان لەدەستدا سەرچاوەیەكی ئەمنیش زانیاری گرنگ لەسەر ئەو ڕووداوە بۆ بوار ئاشكرا دەكات و لە ئەنجامی كێوماڵی هێزەكانی ئاسایش تونێلێكیان دۆزیوەتەوە لە نزیك شوێنی ڕوداوەكە كە چەند مانگێكە كاری تێدا كراوە و لە شوێنێكی سەخت بنیات نراوە بەڵام تا ئێستا چەكدارەكان نەدۆزراونەتەوە.
بەگویرەی ئەو زانیارییانەی كە لە سەرچاوەیەكی ئەمنی بەبواردراون ئەوەخراوەتەڕوو، ئەو چەكدارەكانەی كە تەقەیان لە هێزەكانی ئۆپەراسیۆنی ئاسایش كردووە سەربە ڕێكخراوی دا *عش.ن و بەپێی زانیاری چوار چەكدارن و ماوەیەكە لە دەربەندی گاور لەقۆپی قەرەداغ ماونەتەوە و خۆیان حەشارداوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە،دوای ڕووداوەكە هێزەكانی ئۆپراسیۆنی ئاسایش و كۆماندۆ دژەت.ی.رۆر پێكەوە ئۆپراسیۆن و كێوماڵیان لە قەرەداغ دەست پێكردووەو ئێستاش بەردەوامە و تونێلێكیان دۆزیوەتەوە لە نزیك شوێنی ڕوداوەكە كە چەند مانگێكە كاری تێدا كراوە و لە شوێنێكی سەخت بنیات نراوە و لەناوەوەی تونێلەكە ژوورێكی شەش مەتر بە چوار مەتر دروست كراوە لەگەڵ چەندین شوێنی تر بۆ عەمباری خواردن وكەلوپەل و چەند كەلوپەلێكی سەرەتای تێدا بەجێماوە.
سەرچاوە ئەمنیەكەی كە قسەی بۆ وبار كردووە ئەوەخشی خستووەتەڕوو، لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە تونێلەكە تەقێنرایەوە بەڵام هیچ تەقەمەنی و چەكێك لە تونێلەكە نەدۆزرایەوە و تا ئێستا گەڕان بەدوای چەكدارەكاندا بەردەوامەو گومان دەكرێت لەناوچەی قەرەداغ دەرنەچووبن.