گرنگ

ئاگادارییەكی گرنگ ئاراستەی هاووڵاتیان دەكرێت، بۆ ئەوەی هێلەكانی ئینترنێتان نەبڕدرێت ئەم كارە بكەن

2024-08-15

 
ئاگادارییەكی گرنگ ئاراستەی هاووڵاتیان دەكرێت، بۆ ئەوەی هێلەكانی ئینترنێتان نەبڕدرێت ئەم كارە بكەن
بوار، تایبەت
حكومەتی هەرێم داواكارییەكی ئاراستەی كۆمپانیاكانی پەیوەندیكردن و گەیاندن كردووە كە هەر كەسێك بەشداری هێڵی ئینتەرنێتی كردووە و بەڵگەنامە فەرمییەكانی وەك (ناسنامە یان كارتی نیشتیمانی و كارتی زانیاری یان كۆدی ئاسایش)ی ڕادەستی كۆمپانیای دابینكەری هێڵی ئینتەرنێتی نەكردبێت ئەوا لەماوەیەكی نزیكدا هێڵەكەی دەبڕدرێت، لەو چوارچێوەیەشدا كۆمپانیای IQدەستیكردووە بە پەیوەندیكردن بە بەشدار بووەكانییەوە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی بوار، بەمەبەستی زانینی ناسنامەی ڕاستەقینەی ئەو كەسانەی كە خاوەن هیڵی ئینتەرنێتن لە كۆمپانیاكانی دابینكەری ئینتەرنێت، حكومەتی هەرێم داوای لەسەرجەم ئەو كۆمپانیایانە كردووە كە بەخێرایی دەستبكەن بە وەرگرتنی بەڵگەنامەی فەرمی لە بەشداربووەكانیان لە(ناسنامە یان كارتی نیشتیمانی و كارتی زانیاری یان كۆدی ئاسایش).
ئاماژە بەوەشكراوە، هەر بەشداربوویەكی هێڵی ئنتەرنێت كە لە كۆمپانیاكانی دابینكردنی ئینەترنێت بەشدارییان كردووە ئەگەر لە ماوەیەكی كورتدا ناسنامەكانی (كارتی نیشتیمانی و كارتی زانیاری یان كۆدی ئاسایش) نەهێنێت ئەوا هیڵی ئینەترنێتەكەیان دەبڕدرێت.
هەر لە چوارچێوەی داواكارییەكەی حكومەتی هەرێم كە ئاراستەی كۆمپانیاكانی دابینكەری ئینتەرنێتی كردووە كۆمپانیای IQدەستیكردووە بە پەیوەندیكردن بە بەشداربووەكانییەوە بۆ وەرگرتنی بەڵگەنامەكان لەرێگەی ئەپڵیكەیشتنی كۆمپانیای IQوە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color