گرنگ

مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تریلیۆنێك دیناری تێپەڕاندووە و وەزیری دارایی بەسودانی وتووە خۆت بڕیار بدە

2024-08-15

 
مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تریلیۆنێك دیناری تێپەڕاندووە و وەزیری دارایی بەسودانی وتووە خۆت بڕیار بدە
بوار، تایبەت
ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات كە كۆی گشتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تریلۆینێك دیناری تێپەڕاندووە و گرفتی گەورەش لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم هەیە و وەزارەتی دارایی هەرێمیش ئامادەی چارەسەركردنی ئەو گرفتانە نین، وەزیری دارایی عێراقیش داوای لە سەرۆك وەزیران كردووە كە بۆخۆی بەرپرسیارێتی یاسایی ناردنی پارە بۆ هەرێم لە ئەستۆ بگرێت.
سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕایگەیاند: كێشەی لیستەكانی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم جدین و پڕن لەكەموكورتی، حكومەت و وەزارەتی دارایی هەرێم ئامادەی چارەسەركردنی نین و باجەكەشی خەڵكی هەرێم دەیدات، هاوكات ئامادەش نین بڕیاری دادگای فیدراڵی بۆ تەوتینی مووچە جێبەجێ بكەن، بۆیە تائێستە وردبینی لیستی مووچە بەردەوامە كۆی گشتی موچە لەترلیۆنێك دینار تێپەڕیوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە،لیستی ئەمنی كێشەی زۆری تێدایە هەزاران كەس لەلیستەكەدا هەن كە دامەزراوی نوێن، لیژنەی چاودێری دارایی و وەزارەتی دارایی ئەڵێن بۆچی لەلیستی هێزی ئەمنی بەنمونە پلەی ملازم موچەكەی لەهەر شوێنێك مەبلەغێكە بەچی پێوەرێك، چۆن یەكەی سەربازی خانەنشین و كەم ئەندامی هەیە بۆیە سەدان كەموكوڕی و تێبینی هەیەو وەزارەتی دارایی هەرێم ئامادە نیە چارەسەریان بكات.
ئەو پەرلەمانتارەی كورد ئەوەشی خستووەتەڕوو، وەزارەتی دارایی فیدراڵ ناچێتە ژێرباری ناردنی پارە بەو كەموكوڕیانەوە سەرۆك وەزیران داوای سەرفكردنی موچەی كردووە دارایی دەڵێت چەند مانگی پێشوو بەهەمان داواكاری موچە سەرفكراوە تێبینیەكان چاك نەكراوە، بۆیە خۆتان بەرپرسیارێتی یاسایی لەئەستۆ بگرن، بۆیە هێشتا بڕیاری ناردنی موچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێم نەدراوە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color