گرنگ

وردەکاری تێبینییەکانی عێراق لەسەر ۱۲ هەزار و ۳٥۳ مامۆستاو فەرمانبەری کەرکوک و خانەقین

2024-08-26

 
حکومەتی عێراقی تێیبینی لەسەر ١٢ هەزارو ٣٥٣ مامۆستاووفەرمانبەری کوردی پارێزگای کەرکوک و قەزای خانەقین هەیە.
فەرمانگەی بوودجەی وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕاپۆرتێکدا لەسەر میلاک و فەرمانبەرانی هەرێم تێبینی لەسەر ۱۲ هەزار و ۳٥۳ فەرمانبەرو مامۆستای پارێزگای کەرکوک و خانەقین هەیەو ئەو ناوچانە بە ناوچەی دەسەڵاتی حکومەتی فیدڕاڵی دەزانێت کە میلاکی حکومەتی هەرێمی هەیە.
خاڵی چوارەم و پێنجەمی ڕاپۆرتەکە باسی ژمارەی فەرمانبەرانی ئەو ناوچانە دەکات. لە خاڵی چوارەم ئاماژەی بەوەداوە کە حکومەتی هەرێم ٨ هەزار و ۲٨۷ مامۆستاو فەرمانبەری لە کەرکوک هەیە. کە پێکهاتوون لە ۷ هەزار و ٤٥٤ مامۆستاو فەرمانبەر لەسەر وەزارەتی پەروەردەی هەرێم و لەچوارچێوەی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەرکوک.
لەڕاپۆرتەکەدا هاتووە وەزارەتی تەندروستی ٤۹ فەرمانبەر و وەزارەتی کارەبا ۱۳٥ فەرمانبەر و وەزارەتی دارایی ۷۰ فەرمانبەرو ئەوقاف ۹۳ فەرمانبەرو کشتوکاڵ ۳۰ فەرمانبەرو ئاوەدانکردنەوە ۲٥٤ فەرمانبەر و ئەنجومەنی دادوەری ۲۰۲ فەرمانبەریان هەیە.
خاڵی پێنجەمی ڕاپۆرتەکە تایبەتە بەخانەقین و میلاکاتی حکومەتی هەرێم لەو قەزایە. کە ٤ هەزار و ٦٦ فەرمانبەری هەیە و پێکهاتوون لە ۳٤٨۱ مامۆستاو فەرمانبەر لەچوارچێوەی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی خانەقین و هەروەها دادنوسی خانەقین ٦ فەرمانبەر و وەزارەتی شارەوانی ۲٥۹ فەرمانبەرو تەندروستی ٥٤ کارمەند و کارەبا ۹٦ فەرمانبەرو وەزارەتی ئاوادانکردنەوە ۱۷۰ فەرمانبەریان لەخانەقین هەیە.
وەزارەتی دارایی عێراق داوای دوورخستنەوەو چارەسەری ئەو فەرمانبەرانە دەکات لەسەر بودجەی هەرێم.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color