بوار، تایبەت ئەندامێكی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات تا ئێستا حكومەتی هەرێم پابەند نەبووە بە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی بە تەوتینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، جەختیش دەكاتەوە بەردەوامیدان بەم دۆخە بەردەوامیدانە بە دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم. داراسێكانیانی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەبواری ڕاگەیاند: دوای تێپەڕبوونی حەوت مانگ بەسەر بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی بە تەوتینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بانكە فیدراڵییەكان، تا ئێستا حكومەتی هەرێم ئامادە نییە پابەند بێت بەو بڕیارەوە، هەر ئەوەش وایكردووە كە مانگ لەدوای مانگ مووچەی فەرمانبەران زیاتر دوابكەوێت ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر حكومەتی هەرێم بەردەوام بێت لە درێژەدان بەم دۆخەی ئێستا هەیە، ئەوا دواكەوتنی مووچە مانگ لەدوای مانگ زیاتر بەردەوامی دەبێت بەڵام دیارە بەرپرسانی هەرێم لێكدانەوەی خراپیان بۆ باەتی تەوتینی مووچەكردووە وای بۆدەچن ئەگەر دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بخرێتە سەر وەزارەتی دارایی عێراق، ئەوكات حكومەتی هەرێم هیچ ڕۆلیكی نامێنێت، كە ئەمەش بیركردنەوەیەكی هەڵەیە وتەكانی ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی لەكاتێكدایە كە زیاتر لە 50 ڕۆژە دابەشكردنی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەران دابەشنەكراوە و نوێترین زانیاریش ئەوەیە كە لەم هەفتەیەدا دەستبكرێت بەدابەشكردنی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێم.