گرنگ

وەزیری ناوخۆی هەرێم: ئێرادەیەكی سیاسی هەیە لە پشت ڕاگرتنی مووچەو دەیەوێت هەرێم لاوازبێت

2024-08-27

 

 بوار، تایبەت دوای كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ئەمنی بەسەر پەرشتی وەزیری ناوخۆ، كە بەرپرسانی ئەمنی پارێزگاكان و بەرپرسانی كۆمیسیۆن ئامادەی بوون، وەزیری ناوخۆ ئاماژە بەوەدەكات كە هەر بنكەیەكی دەنگدان گەر كێشەی تێبكەوێت ئەوا سندوقی دەنگدان دەگۆڕدرێت، داواش لە لایەنە سیاسییەكان دەكات لەكاتی بەڕێوەچوونی هەڵمەتی هەڵبژاردن ڕێز لەیەكتری بگرن. رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەدوای كۆتایی هاتنی كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ئەمنی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئەوەی ڕاگەیاند: ئێرادەیەكی سیاسی هەیە لە پشت ڕاگرتنی مووچەو دەیەوێت هەرێم لاوازبێت، هاوكات داوا لە هەموو لایەنەكان دەكەین لەمیانی بەڕێوەچوونی بانگەشەی هەڵبژاردندا رێز لە یەكتری بگرن، بەجۆرێك بانگەشە نەبێتە هۆكارێك بۆ ئەوەی كێشەیەك لە ئایندەدا دروستبكات. ئاماژەی بەوەشكرد، هەر بنكەیەكی دەنگدان گەر بەهەر هۆكارێك كێشەی تێبكەوێت ئەوا بە ئاگاداری بەرپرسانی كۆمیسیۆن سندوقی دەنگدان دەگۆڕدرێت. وتەكانی وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم لە كاتێكدایە كە وابڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو دەستبكرێت بە بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان كە وابڕیارە لە 20/10/2024 هەڵبژاردن بەڕێوە بچێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color