#بوار سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی نەناردنی ئەو داهاتانەی لەگەڵ هەرێمدا رێککەوتوونيان لەسەرى کردووە سەردانی هەرێم دەکەن. عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لەماوەی رابردوودا رێککەوتبوون لەسەر ئەوەی هەرێم سەرجەم داهاتی نەوتی و داهاتی خاڵەسنوورییەکان و ناوخۆ بنێرێت بۆ بەغدا و دواتر ٥٠٪ی بۆ دەگەڕێنرێتەوە، بەڵام هەرێم ئەو داهاتەی نەناردووە. ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ئەو مەبەستە و زانینی هۆکاری نەناردنی داهاتەکان، لیژنەکەیان سەردانی هەرێم دەکات. عەتوان عەتوانی ئەوەشی خستەڕوو، عێراق بەشێوەیەکی مرۆڤانە مامەڵەی لەگەڵ پرسیت مووچەی مووچەخۆراندا کردووە و رێکارەکانی بەبانکیکردنی مووچە بەردەوامن. ئەوەش لە کاتێکدایە، بەگوێرەی ماددەی ١٣ـی بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ـی عێراق؛ دەبوو حکومەتی کاربەڕێکەر سەرجەم داهاتی نەوتی و نانەوتییەکان و خاڵە سنوورییەکان رادەستبکات، دوای وردبینیش بەغدا ٥٠٪ی داهاتەکانی بۆ دەگەڕێنێتەوە.