#بوار ئەمرۆ 3ـی ئەیلول لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق خوێندنەوەى دووەم بۆ هەموارى یاساى بارى کەسیی دەکرێت و تاوەکو ئێستا لە ئەنجوومەنى نوێنەران راى جیاواز لەسەر پرۆژەى هەموارەکە هەیە. ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق بڵاویکردەوە، هاوپەیمانیی 188 لەگەڵ لیژنەى یاسایی ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق لەسەر هەموارى یاساى بارى کەسیی کۆبوونەتەوە و لەکۆبوونەوەکە هاوپەیمانییەکە تێبینى و نیگەرانى خۆیان لەسەر هەموارى چەند بڕگەیەکى یاساى بارى کەسیی پێشکەشى لیژنەکەکردوە و رایانگەیاندووە لە داهاتوودا کاریگەریى خراپى لەسەر کۆمەڵگە دەبێت. ئەوەشخراوەتەڕوو، رێبوار هادى، سەرۆکى لیژنەى یاسایی لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق رایگەیاندووە، تێبینیەکانیان لەبەرچاودەگرن و لیژنەکە ئامانجیەتى لەگەڵ ئەوەى دەیەوێت یاساکە بەگوێرەى پێوەرەکانى شەریعەتى ئیسلامى بێت، هاوکات بەجۆرێک بێت لەگەڵ رەچاوى گۆرانکارییە کۆمەڵایەتییەکان بکات و لەگەڵ پێکهاتە جۆراوجۆرەکانى کۆمەڵگە بگونجێت.