گرنگ

 گرنگ

هێزەکانی کۆماندۆی یەکێتی، دەستیان بەسەر دەزگای چاودێری مەلا بەختیاردا گرت

2024-09-05

 

#بوار هێزەکانی کۆماندۆی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، دەستیان بەسەر دەزگای ڕۆشنگەری چاودێردا گرت کە لە لایەن مەلا بەختیار کارگێری پێشووی مەکتەبی سیاسییەوە سەرپەرشتی دەکرێت. ناوەندی ڕۆشنگەری چاودێر ڕایدەگەیەنێت ”کاتژمێر 5ی ئێوارەی ئەمڕۆ، هێزێکی کۆماندۆ، چونەتە سەر بارەگای سیاسەتمەدار و رۆشنگەر مەلا بەختیار و دەزگای رۆشنگەریی چاودێر و بنکەی روناکبیریی گەلاوێژ لە گردی ئەندازیاران. هێزەکە پاسەوانەکانی دەزگای چاودێریان ئینزن داوەو دەستیان  بەسەر تەواوی کەلوپەلی دەزگاکەدا گرتووە”. دەزگای ڕۆشنگەری چاودێر دەشڵێت ”ئێمە وەکو تۆڕی ناوەندی رۆشنگەریی چاودێر، سەرکۆنەی ئەو کردەوەیە دەکەین و ئەم کارە بە پێشهاتێکی مەترسیدار بۆ سەر ئازادی نوسین، ئازادیی بیروڕا، ئازادی ویژدان دەزانین”. دامەزراوەی دارایی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە ڕونکردنەوەیەکدا لەسەر ئەو ڕووداوە ڕایدەگەیەنێت ”بارەگای دامەزراوەی چاودێر موڵکی یەکێتییەو سەرجەم پێداویستییەکانی لەلایەن دامەزراوەی داراییەوە دابینکرابوو کە ئێستا لێپرسراوەکەی پەیوەندی بە یەکێتییەوە نەماوە،  وەرگیراوەتە و بەکاردەهێنرێت بۆ راپەڕاندنی ئەرکە رێکخراوەییەکان و شوێنەکە تەرخاندەکرێت بۆ دامەزراوەیەکی تر کە خزمەت بە بەرژەوەندی  گشتی و گەشەپێدانی سلێمانی و خەڵکەکەی بکات”. 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color