گرنگ

 گرنگ

مەلابەختیار بۆ بوار، لەكاتژمێر 8ی ئەمشەو هەڵوێستی خۆم لەسەر هەڵكوتانە سەر دەزگای چاودێر ڕادەگەیەنم

2024-09-05

 

 بوار، تایبەت دوای ئەوەی ئەمڕۆ هێزێكی سەر بەكۆماندۆ هەلیانكوتاوەتە سەر بارەگای مەلابەختیار و دەزگای ڕۆشنگەری چاودێر و بنكەی ڕووناكبیری گەلاوێژ و تەواوی كەلوقەلی دەزگاكەیان دەستبەسەرداگرت، ناوبراو لەڕێگەی بوارەوە ئاشكرایدەكات كە ئەمشەو پەیامێكی دەبێت و هەڵوێستی خۆی لەو بارەیەوە دەخاتەڕوو. مەلا بەختیار بە بواری ڕاگەیاند: لەبارەی ئەو ڕووداوەی ئێوارەی ئەمڕۆ ڕوویدا ئەمشەو لەڕێگەی دەزگاكانی ڕاگەیاندنەوە هەڵوێستی خۆم بۆ ڕای گشتی بەفەرمی ڕادەگەیەنم. ئێوارەی ئەمڕۆش دەزگای چاودێر ئەوەیان بلاوكردەوە كە، كاتژمێر 5ی ئێوارەی ئەمڕۆ، هێزێكی كۆماندۆ، چونە سەر بارەگای سیاسەتمەدار و رۆشنگەر مەلا بەختیار و دەزگای رۆشنگەریی چاودێر و بنكەی روناكبیریی گەلاوێژ لە گردی ئەندازیاران. هێزەكە پاسەوانەكانی دەزگای چاودێریان ئینزن داوەو دەستیان بەسەر تەواوی كەلوپەلی دەزگاكەدا گرتوە. ئێمە وەكو تۆڕی ناوەندی رۆشنگەریی چاودێر، سەركۆنەی ئەو كردەوەیە دەكەین و ئەم كارە بە پێشهاتێكی مەترسیدار بۆ سەر ئازادی نوسین، ئازادیی بیروڕا، ئازادی ویژدان دەزانین

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color