بوار،تایبەت ئەندامێكی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات، حكومەتی عێراق لە دەروازەكان رێگری لە بردنی بەرهەمی كارگەكانی هەرێمی كوردستان دەكات بۆ پارێزگاكانی دیكەی عێراق، چونكە حكومەتی عێراقی ئەوەی پێوتوین كە بارهەڵگر بار دەهێنێت گوایە بەرهەمی هەرێمی كوردستانە، بەڵام بەرهەمی توركیا و ئێرانە و لەو رێگەیەوە دەیانەوێت خۆیان لە گومرگ و باج بدزنەوە. ئارام بابان، ئەندامی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی ڕایگەیاند: هەرچەندە بڕیاربوو حكومەتی عێراق كاتەكە بۆ كارگەكان درێژبكاتەوە، بەڵام جارێكی دیكە رێگە نادات شتومەكی هەرێمی كوردستان بگەیێندرێتە نێوەڕاست و خوارووی عێراق و حكومەتی عێراق داوای راستاندنی بەڵگەنامەی كارگەكان دەكات و عێراق دەیەوێت دڵنیا بێت ئەو دۆلارەی بۆ كارگەكانی خەرج دەكات لە كارگەدا دەیكەنە بەرهەم یان مادەكە بە خاوی دەفرۆشنەوە. ئاماژەی بەوەشكردووە، حكومەتی عێراق بە بازرگانانی هەرێمی كوردستانی گوتووە، دەیەوێت ئاگاداری هەموو جووڵەكانی خاڵەكانی گومرگ بێت و بزانێت چی بەرهەمێك هاوردە دەكرێت و چەندە گومرگ دەدرێت؛ هەروەها چەندی بۆ كارگەی نێوخۆیە و چەندی بۆ دەرەوەیە و بۆ ئەوەش سەرقاڵی بە ئەلیكترۆنیكردنی دەروازەكانە، هاوكات عێراق دەیەوێت بەرهەمە نێوخۆییەكانی هەرێمی كوردستان لۆگۆی تایبەتی بازرگانی عێراقیان پێوەبێت و دڵنیابێت لەوەی بەرهەمی هەرێمی كوردستانە. ئەو ئەندامەی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئەوەشی خستووەتەڕوو، حكومەتی عێراقی ئەوەی پێوتوین كە بارهەڵگر بار دەهێنێت گوایە بەرهەمی هەرێمی كوردستانە، بەڵام بەرهەمی توركیا و ئێرانە و لەو رێگەیەوە دەیانەوێت خۆیان لە گومرگ و باج بدزنەوە، بۆیە لە مانگی پێنجی ئەم ساڵەوە ئەو كێشەیە هەیە و چارەسەر نەكراوە؛مانگی رابردوو شاندێك لە هەرێمی كوردستانەوە بۆ چارەسەر چووە بەغدا، بەڵام نەگەیشتە هیچ رێككەوتنێك