#بوار توێژەرێکى کاروباری ئابوری هۆشداری دەدات ودەڵێت، هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە هەناردەکردنی نەوت سەرەڕای بڕیاری دادگای پاریس بۆ ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوت بۆ تورکیا یان بەندەری جەیهان. زیا عەبدولكەریم لە بەیاننامەیەکدا کە ئەمڕۆ شەممە بڵاویكردۆتەوە، درێژە بە بڕیارەکەی ئۆپێک بۆ کەمکردنەوەی هەناردەی عێراق بە بڕی 130 هەزار بەرمیل کاردانەوەی دەبێت و عێراق دوو هێندە داهاتی ئەو بڕە کەمکراوەی لەدەست دەدات. ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بڕە هەناردەی هەرێم بەشێوەیەکی نافەرمی لەنێو ئەو پشکەی عێراقدا هەژمار نەکراوە کە ئۆپێک ڕێگەی پێداوە هەناردەبکرێت، بەڵام بابەتەکە ئاشکرابوو و ڕێکخراوەکە ئاگاداری بڕی هەناردەکردنی هەرێم بووە، بۆیە پشکی عێراقی کەمکردەوە کە لەڕێگەی بەسرە هەناردە دەکرێت.” ناوبراو لەو چوارچێوەیەدا ئاماژەی بەوەدا “داهاتی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم نەگەیشتە بەغدا، ئەمە جگە لەوەی بڕی هەناردەکراو لە ڕێگەی بەسرە ١٣٠ هەزار بەرمیل کەمیکردووە”. دەشڵێت، بەغدا بەهۆی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمەوە داهاتی 260 هەزار بەرمیل لەدەستداوە.