گرنگ

 گرنگ

لاهور شێخ جەنگی لە سنوری پارێزگای سلێمانی جموجوڵەكانی چڕكردووەتەوە و یەكێتی نیگەران كردووە

2024-09-12

 

بوار، تایبەت لاهور شێخ جەنگی وەك بەشێك لەبانگەشەی پێشوەختەو ئامادەكاری بۆ كۆكردنەوەی زۆرترین دەنگ جموجوڵەكانی لە سنوری پارێزگای سلێمانی چڕكردووەتەوە و سەردانی قەزاكانی سنوری ئەو پارێزگایەی دەستپێكردووە، ئەوەش نیگەرانی یەكێتی لێكەوتووەتەوە. بەگوێرەی زانیارییەكانی بوار، لەچوارچێوەی هەوڵەكانی لاهور شێخ جەنگی بۆ كۆكردنەوەییزۆرترین دەنگ بۆ لیستەكەی كە بەناوی (بەرەی گەل) بۆ هەڵبژاردن دروستی كردووە لە ماوەی ڕابردوو سەردانی قەزای كۆیەی كرد و دواتر لە ڕۆژانی ۲٦ تا ۲٨ی ئاب سەردانی ڕانیە و قەڵادزێ و چوارقوڕنە و حاجیاوای كرد و ڕۆژی ۱۰ی ئەم مانگە سەردانی قەزای پێنجوێنی كرد لە سنوری پارێزگای سلێمانی. ئاماژە بەوەشكراوە، لاهور شێخ جەنگی بەنیازە لە ڕۆژانی داهاتوو سەردانی كەلار و چەمچەماڵ وچەند قەزایەكی تری پارێزگای سلێمانی بكات و لەسەردانەكانیدا ناو بازاڕ و شوێنە گشتیەكان هەڵدەبژێرێت و لە لێدوان و قسەكانی ڕەخنەی توند لە شێوازی حكومڕانی و دۆخی ئێستای پارێزگای سلێمانی دەگرێت. بەپێی زانیاریەكانی بوار سەردانەكانی لاهور شێخ جەنگی بۆ قەزاكانی پارێزگای سلێمانی بەشێكە لە كەمپینی ناوبراو بۆ لیستی بەرەی گەل و دەیەوێت جیاواز لە سەركردەی حزبەكانی تر تەنها لەسەنتەری پارێزگاكانەوە بانگەشە نەكات و خۆی بەمەیدانی سەردانی قەزاكانی پارێزگای سلێمانی بكات، ئەوەش نیگەرانی بەرپرسانی یەكێتی بەدوای خۆیدا هێناوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color