#بواركوێخا دێرین عوزێری، لە ڕێی پەیامێكەوە پشتیوانی خۆی بۆ كاندیدانی یەكێتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان ڕادەگەیەنێت.
دێرین ئەحمەد، ناسراو بە کوێخا دێرین پەیامێک بۆ کەسوکارو عەشیرەتی عوزێری دەنێرێت و لە پەیامەکەیدا دەڵێت "خۆم بەکوڕی یەکێتی دەزانم و لە هیچ بارودۆخێکدا پشت لە یەکێتی ناکەم".
کوێخا دێرین لە پەیامەکەیدا کە کەسوکارەكەی بڵاویان کردووەتەوە و وێنەیەکی کوێخا دێرین لە نێوان بافڵ تاڵەبانی و مام جەلال دانراوە دەڵێت "هەر خزم و دۆست و هاوڕێیەک ئازادە لە هەڵبژاردنی هەر حیزب و لایەنێکی سیاسی ڕێز لە بیرو بۆچونەکانی دەگرین، بەڵام من وەک شەخسی خۆم، خۆم بە کوڕی یەکێتی دەزانم و یەکێتی بەخوێنی شەهیدەکانمان دروست بووە".
پەیامەکەی کوێخا دێرین دوای ئەوە دێت هەفتەی ڕابردوو نوێنەری بافڵ تاڵەبانی و بەرپرسی مەڵبەندی سلێمانی یەکێتی سەردانی ماڵی کوێخا دێرینیان کرد و لەگەڵ دایک و کەسوکاری کۆبوونەوە.