گرنگ

حكومەتی هەرێم بڕێك پارەی ڕەوانەی بەغدا كرد

2024-09-22

 
c
ئەمڕۆ یەك شەممە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بلاویكردەوە كە بەشی گەنجینەی فیدراڵی لەداهاتی نانەوتی هەرێم بڕی زیاتر لە 91 ملیار دیناریان خستووەتە سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم، هاوكات هەر ئەمڕۆش وەزارەتی دارایی عێراق بری 570 ملیار دیناری ڕەوانەی هەرێم كرد.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم ئەمڕۆ یەك شەممە 22/9/2024 لە لایەن بەشی گەنجینەی فیدراڵی لەداهاتی نانەوتی هەرێم بڕی 91 ملیار و 151 ملیۆن و 784 هەزار دیناریان لە داهاتی نانەوتی خستووەتە سەر هەماری بانكی وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراق.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو بڕە پارەیەی ئەمڕۆ خراوەتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراق لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە، وەك پشكی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی ئایاری ساڵی 2024 لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عێراقەوە خراوەتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵی.
ئەوەش لەكاتێكدا كە ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 570 ملیار دیناری بۆ تەواوكاری مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانەی هەولێر كرد.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color