گرنگ

شارەوانی سلێمانی داشكاندن دەكات بۆ نرخی گۆڕ لە گۆڕستانی نوێی سلێمانی

2024-09-24

 

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات پێشتر نرخی گۆڕ هەڵكەندن لە گۆڕستانەكانی دیكە بۆ گەورە 150 هەزار و بۆ منداڵ 75 هەزار دینار وەردەگیرا، بەڵام لە گۆڕستانی نوێ نرخەكان داشكێندراون بەجۆرێك گۆڕی گەورە بە 100 هەزار و منداڵیش بۆ 30 هەزار دینار كەمكراوەتەوە.

زەردەشت ڕەفیق، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ڕاگەیاند: نرخی ناشتنی مردوو لە گۆرستانی نوێ‌ بۆ گەورە بڕی 100 هەزار دینارە و بۆ منداڵیش بڕی 30 هەزار دینارە، لەكاتێكدا پێشتر لە گۆڕستانەكانی دیكە گۆڕی گەورە بە 150 هەزار دینار بوو هەروەها گۆڕی منداڵیش بە 75 هەزار دینار هەڵدەكەندرا.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە سنوری شاری سلێمانی 25 گۆڕستان بوونیان هەیە، زۆرینەی ئەو گۆڕستانانەش پڕبوون و جێگەی ناشتنی مردوویان لێنەماوە وەك گۆڕستانی گردی سەیوان گۆڕستانی شێخ محەمەدی هندی و چەند گۆڕستانێكی دیكەی ناو سەنتەری شاری سلێمانی، بەڵام لە گۆڕستانەكانی راپەرین و تاسڵوجە تاڕادەیەك شوێنی ناشتنی مردوو ماوەتەوە.

ئەو بەرپرسەی شارەوانی سلیمانی ئەوەشی خستەڕوو، بۆ چارەسەركردنی گرفتی نەبوونی گۆڕستان بەڕووبەری 200 دۆنم زەوی لە شاری سلێمانی و بە دیاریكراوی لە نزیك پرۆژەی شاری مامۆستایان گۆڕستانێكی نوێمان بۆ ناشتنی مردوو ئامادەكردووە، كە لەو گۆڕستانە نوێیە ڕێگاوبانی پێویست و پاسەوان و چەند پێداویستیەكی دیكەمان بۆ گۆڕستانەكە ئامادە كردووە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color