بوار، تایبەت
ماڵپەڕی شەفافییەت تایبەت بە بڵاوكردنەوەی داهاتە نانەوتییەكانی سنوری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین بڵاوی كردەوە، لەماوەی نۆ مانگی ڕابردووی ئەمساڵدا داهاتی نانەوتیی سلێمانی ٧١٠ ملیار دینار بووە و تێكڕا مانگانە نزیكەی ٧٩ ملیار دینار بووە.
ماڵپەڕی شەفافییەت بڵاوی كردەوە، داهاتی نانەوتیی لە پارێزگاكانی سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین لە مانگی نۆ ٦٢ ملیارو ٢٢٠ ملیۆن دینار بووە، بەراورد بە مانگی ئاب ١٦ ملیار دینار كەمیكردووە، داهاتی نانەوتیی سنووری سلێمانی لە مانگی ڕابردوو دا بڕی ٥٣ ملیار دیناری كاش بووە و نزیكەی ٩ ملیاری بە چەك و ٢٤٨ ملیۆن دیناری بە مەقاسە بووە.
بە گوێرەی داتای ماڵپەڕەكە، لە نۆ مانگی ڕابردووی ئەمساڵدا كۆی داهاتی نانەوتی پارێزگاكانی سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین برتی بووە لە بڕی ٧١٠ ملیار و ٨٩٩ ملیۆن دینار بووە، كە تێكڕای مانگانە دەكاتە نزیكەی ٧٩ ملیار دینار.