گرنگ

خەڵکێک لە ئێستاوە دەڵێن سەرۆک وەزیرانی فڵان کەسە، کەواتە هەڵبژاردنمان بۆچییە؟

2024-10-05

 

#بوار
قادر عەزیز، یاریدەدەری بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، خەڵکێک لەئێستاوە دەڵێن سەرۆک وەزیران فڵان کەسە، ئیتر کەواتە هەڵبژرادنی بۆ چییە.

قادر عەزیز بە بواری راگەیاند، بۆ هەڵبژاردنی ئەمجارە یەکێتی متمانەی بە خۆی زۆرە ئەوەشی سەلماندووە لە شەڕی سەرۆک کۆمار و موسڵ و کەرکوک بردییەوە، بۆ ئەم هەڵبژاردنەش دڵنیاین دەیبەینەوە و کۆتایی بەم حوکمڕانییە دەهێنین، چونکە چەند پێگەی یەکێتی بەهێز بێت، ئەوەندەش دیموکراسی بەهێز بێت.

سەبارەت بەوەی پێشبینی چەند کورسی دەکەن، قادر عەزیز وتی "ناتوانین ئەو پێشبینییە بکەین، چونکە خەڵکێک لەئێستاوە ژمارەی کورسی دەدەن و ناوی سەرۆک وەزیران دەدەن، ئینجا ئەگەر لەئێستاوە دەڵێن سەرۆک وەزیران فڵان کەسە، ئیتر هەڵبژاردنی بۆ چییە، ئەوە کاردانەوەیە"

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color