گرنگ

یەکێتی تاکە هێزە بتوانێت رووبەڕووی ئەم دەسەڵاتە خۆسەپێنە ببێتەوە

2024-10-05

 


#بوار

ئاسۆ مامەند، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان جەخت دەکاتەوە کە حیزبەکەیان تاکە هێزە بتوانێت رووبەڕووی ئەم دەسەڵاتە خۆسەپێنەی کوردستان ببێتەوە.

ئاسۆ مامەند بە بواری راگەیاند، ئێستا خەڵک ئومێدێکی گەورەی بە یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەیە، چونکە ئێستا یەکێتی یەک دەنگ و یەک رەنگە،

ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد، یەکێتی دەیەوێت حکومڕانییەکی راستەقینە لەکوردستان هەبێت، چونکە دڵنیام خەڵک ئێستا تێگەیشتوون تاکە هێزێک بتوانێت لەبەرامبەر ئەم دەسەڵاتە خۆسەپێنە بوەستیتەوە یەکێتیە.

دەربارەی پڕۆسەی سەرژمێریی لە عێراق و دۆخی ناوچە کوردستانییەکانی پارێزگای کەرکوک، ئاسۆ مامەند دەڵێت "بۆ سەرژمیری، کەرکوکییەکان هەمیشە قوربانی زۆریان داوە و رۆڵێکی گەورەیان لە هەڵبژاردن بینیوە، بۆیە داوایان لێدەکەین کە به هەر رێگەیەک بێت لە شاری کەرکوک نیشتەجێ نین، داوایان لێدەکەین بۆ پڕۆسەی سەرژمێری بەشداری بکەن و خۆیان تۆمار بکەن

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color